بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە بۆنەی تیرۆری زانای ناڤۆکی ئێران، شەهید دوکتۆر موحسێن فەخری زادە، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
بسمالله الرحمن الرحیم
زانای ناودار و ناوازەی ناڤۆکی و بەرگریی وڵات، بەڕێز موحسێن فەخری زادە بە دەستی مزۆرانی جەنایەتکار و دڵڕەقەکان شەهید کرا. ئەم کەسایەتیە زانستی و بێ وێنە، گیانی ئازایز و پربایەخی بۆ هەوڵدانی زانستیی گەورە و هەمیشەیی خۆی ، لە ڕێگای خوا بەخت کرد و پلەی بەرزی شەهادەت خەڵاتی خواییە بۆ ئەو.
دەبێ هەموو بەرپرسان دوو بابەتی گرینگ بە هەند وەرگرن و لە دەستووری کاریی خۆیاندا دایبنێنن.
سەرەتا دەبێ پێوشوێنگیری ئەم جەنایەتە و سزادانی یەکلایی و توندی هۆکاران و فەرماندەرانی و ئەوەی دیکەش درێژەدان بە هەوڵی زانستی و تەکنیکی شەهید لە هەموو بەشەکاندا کە ئەو پێوە سەرقاڵ بووە.
ئەمن شەهادەتی ئەو بە بنەماڵەی بەڕێزیان و بە کۆمەڵگای زانستیی وڵات و بە هاوکاران و خوێندکارانیان لە هەموو بەشە جۆراوجۆرەکان پیرۆزبایی دەڵێم و نەمانیان سەرەخۆشی دەکەم و لە خوای گەورە داوای پلەی بەرزی بۆ دەکەم.
Your Comment