خانمە فووتباڵیستەکانی کوردستان یانەی ئیلامیان بردەوە

یانەی تۆپی پێێ خانمانی وچانی کوردستان لە هەفتەی یەکەمی خولی نایاب لە بەرانبەر یانەی پالایشی گازی ئیلام سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خانمە فووتباڵیستەکانی کوردستان لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئێران میوانی یانەی پالایشی گازی ئیلام بوون و لە ئەو کێبڕکێیەدا توانیان میواندارەکەی خۆیان شکست بدەن.

خانمە فووتباڵیستەکانی کوردستان ئەو یاریەیان بە ئەنجامی ٣ بە ١ بردەوە و زارا قەنبەری لە ئەو یارییە بووە ڕزگارکەری یانەکەی خۆی.

شیاوی باسە کە یانەی وچانی کوردستان لە هەفتەی دووهەمی خولی نایابی خانمانی ئێران بڕیارە لە سنە میوانداری یانەی خانمانی بووشێهر بێت.

News Code 34968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =