AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٧ ١٩:٥٢

جێگری سیاسی سوپا لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر:

ئەمریکا و ئەورووپا پشتیوانیی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکەن

 ئەمریکا و ئەورووپا پشتیوانیی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکەن

جێگری سیاسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاییش پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی دەکەن بۆ ئەنجام دانی تیرۆرەکان و چەندین جار دانیان پێداناوە.

سەردار یەدوڵڵا جەوانی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە تیرۆر و شەهادەتی موحسێن فەخری زادە، جێگری وەزیر و سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوە و نۆژەنکردنەوەی بەرگریی لە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستیدا ، ڕایگەیاند: ئەم کردەوە دژبەرانانە لە دژی گەلی ئێران نوێ نییە و کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە قوربانییە سەرەکییەکانی تیرۆریزمە.

ئەوەشی وت کە ئەم تیرۆرانە بەو ئامانجە ئەنجام دەدرێت کە بەر بە پێشکەوتنی ئێران بگرن.

News ID 34959

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha