بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینە عومەر، هاوسەرۆکی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە مەجلیسی دیمۆکراتیک لە چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە ڕۆڵی چالاک دەگێڕێت، وتی: دانوستانی ناوخۆیی لە سووریا زۆر گرینگە. لەسەر هەموو دیدارگەلێک کە لەسەر بابەتی داهاتووی سووریا بەڕێوە چووە گەیشتووینەتە ڕێککەوتن.
ناوبراو زیادی کرد: مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا بۆ چارەسەری سیاسی لە ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوە بەردەوام هەوڵی داوە. بۆ ڕێککەوتنێکیش کە بتوانێت خەڵک لە نەهامەتی و شەڕ ڕزگار بکات ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە قەیرانی سووریا دانوستان بکەین.
Your Comment