ژیانی کۆڵبەران لە فستیڤاڵی فیلمی هۆڵەندا نمایش درا

تیزێری فیلمی "نانی پیرۆز" بۆ نمایش لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا" بڵاوکرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی کوردیی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی هونەرمەندی کۆچکردوو، ڕەحیم زەبیحی لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا" بڵاو کرایەوە و "توورەج ئەسڵانی" بەرهەمهێنەری ئەو فیلمە قسەی لە سەر ژیانی کۆڵبەران کرد.

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAD Movie .

ئەم بەرهەمە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران، کاتژمێر 9ی شەوی هەینی 20ی نۆڤەمبەری 2020 بە شێوەی فیزیکی لە سینەما "چاوی 2" و هەروەها لە کاتژمێر 7ی ئێوارێی ڕۆژی سێشەمە 24ی نۆڤەمبەری 2020 لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا" IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشکرا.

لە درێژەدا کۆڕیی پرسیار و وڵام بە بەشداریی "توورەج ئەسڵانی" بەرهەمهێنەری ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە و خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت" بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە کوردییە لە ڕێگای تۆڕیی ئەنتەڕنێتەوە بەڕێوەچوو.  

News Code 34939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha