بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ساڵڕۆژی پێکهێنانی بەسیج، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بەسیجیان بە سامانی گەورەی خودا بۆ نەتەوەی ئێران وەسف کرد.
لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی هاتووە: بەسیج یادگاری گەورەی ئیمام خومەینیە کە لە بواری بەرگری لە وڵات و سەربەخۆیی و سەقامگیریی، لە خزمەتە گرینگەکان و چالاکی زانستی ناوی دەدرەوشێتەوە.
ئیمان و ورە و هەست بە بەرپرسیارێتی و بڕوا بە خۆ بوون، لە بنەما سەرەکییەکانی ئەو تواناییەیە کە خودا پێی داوین.
بەسیج، سامانی گەورەی خودا بۆ نەتەوەی ئێرانە. دوژمنانی ئێران، ئێستا و هەمیشە لە بیری ئەوەدا بوون و هەن کە لەناوی ببەن. بەرپرسانی بەسیج ئەبێ ئەوە بە ئەرکی خۆیان بزانن کە ئەو پیلانە پووچەڵ بکەنەوە.
Your Comment