بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوەکانی نزیک بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە سوپای ئەو وڵاتە لە گوندی سەیدا هەڵکەوتوو لە باکووری عەین عیسا لە پارێزگای ڕەققە بنکەیەکی سەربازی نوێیان دامەزراندووە.
هێزەکانی سوپای تورکیا لە مەودای نێوان عەین عیسا لە باکووری ڕەققە و حەسەکە لە سنوورەکانی تل تمر، زرکان و ئەبوو سەرێکانی هێزی سەربازیی زیاد کردووە و بە مەبەستی بەهێز کردنەوەی بنکەکانەی خۆیان سەدان هێزی سەربازی و جیهازاتی لە ئەو ناوچە جێگیر کردووە.
هەروەها هێزەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عەین عیساش لە ناوچەی سەیدا بنکەی نوێیان دامەزراندووە و ژمارەیەک زرێپۆش، چەکی قورس، ڕادار و جیهازاتی چاوەدێری لە ڕێگای دووری لە ئەو بنکەیە جێگیر کردووە.
بۆچوونی ئێوە