بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له لێدوانێكدا بۆ شارپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای شنگال رایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق ده‌ستیكردووه به ره‌وانه‌كردنی هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی، بۆ سەنتەر و دەوروبەری قەزای شنگال و له دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه تا ئێستا سێ لیوا گه‌یشتوونه‌ته قه‌زاكه.
باسی له‌وه‌شكرد: ئەو هێزانه پێکهاتوون له سێ لیوا و هەر لیوایەک لە 2000 پۆلیس پێکدێت، بەشێکیان لە خانەسۆر جێگیربوون، بەشێکیان لە ناوچەی حەیالێ و جیدالێ جێگیربوون، ئەوانی دیکەش لە سەنتەری قەزای شنگال جێگیر بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه هه‌رێم و به‌غداد رێككه‌وتنێكیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال واژۆ كردووه، 17ی ئه‌م مانگه‌ش شاندێكی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌عره‌جی سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌بێت ته‌نها عێراقییه‌كان له شه‌نگال بن.
ئه‌عره‌جی ئه‌وه‌شی وت: "بۆ باشتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه باشه‌ی له نێوان به‌غداد و هه‌ولێر هه‌یه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان كه پێشتر هه‌بوون، ئیراده‌یه‌كی باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، یه‌كێك له دۆسیه‌كان شه‌نگاله كه دۆسییه‌كی زۆر هه‌ستیاره و پێویسته ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه دووربخرێنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستبخه‌نه دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه".
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتی: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان ئه‌نجامدا كه تایبه‌ت بوو به‌دۆخی شه‌نگال و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی شه‌نگال و هه‌ردوولامان سووربوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێـ و پلانێك بۆ جێبه‌جێكردنی داده‌نرێت و له نزیكترین كاتدا ده‌ستپێده‌كه‌ن".
لەسەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان و عێراق رێکەوتن بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، رێکەوتنەکە بەجۆرێکە له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بگونجێت. دواتر لە 10-10-2020 رەشنووسی رێککەوتنی هەولێر و بەغداد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال بڵاوکرایەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شنگال رایگه‌یاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال سێ لیوای پۆلیسی فیدراڵیی له قه‌زاكه بڵاوەیان پێكرا.
News Code 34875
بۆچوونی ئێوە