بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف شەوی سێشەممە و لە کاتی گەیشتنی بە ئیسلام ئاوای پێتەختی پاکستان وتی: دۆخی داهاتووی ناڤۆکی پێوەندی بە هەڵسوکەوتی ئەمریکاوە هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا زیادی کرد: ئەوەی کە گرینگە هەڵسوکەوت و کارەکانە و ئێران چاوەڕوانی بینینی ئەو هەوڵانە لە لایەن دەوڵەتی نوێی ئەمریکایە.
Your Comment