بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە هەڵمەتێکدا لە شاری کوردنشینی جزیرە، هەڵکەوتوو لە پارێزگای شڕناخ ١٠ چالاکی سیاسی کوردی ئەو شارەی دەستگیر کرد.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هێرش بۆ سەر ماڵی ١٠ چالاکی سیاسی کورد لەوانە گولر تونج، سەرۆکی هەدەپە لە جزیرە و بێریڤان کوتلو، شارەوانی لەکار دەکراوی ئەو شارەیان دەستگیر کرد و بۆ ناوەندەکانی پۆلیسی جزیرە گوازرانەوە.
سەرچاوە خۆجەییەکان لە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی پۆلیس لە شاری جزیرە هەواڵ دەدەن کە بە پێی بەردەوام بوونی ئەو ئۆپراسیۆنگەلە ئەگەری بەرز بوونەوەی دەستگیرییەکان هەیە.
بۆچوونی ئێوە