بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 458 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 38 هەزار و 745 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10463 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 692 هەزار و 949 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 525 هەزار و 641 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە