AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ١٨ ٠٨:٥٩

سەرکەوتنی ژیمناستیک کارانی سنە لە کێبڕکێیەکانی ئێران

سەرکەوتنی ژیمناستیک کارانی سنە لە کێبڕکێیەکانی ئێران

ژیمناستیک کارانی سنەیی لە کێبڕکێیەکانی ئافلاینی پاڵەوانیی تازەلاوانەی ئێران ١٢ میدلایای ڕەنگاوڕەنگیان وەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، تیمی ژیمناستیکی هونەری تازەلاوانی سنەیی بە نوێنەرایەتی لە پارێزگای کوردستان لە کێبڕکێیەکانی ئافلاینی پاڵەوانێتی ژیمناستیکی هونەری ئێران بەشداریی کرد و لە کۆتاییدا توانی یەک نیشانی زێڕ، ٥ زیو و ٦ میدالیای بڕۆنز وەدەست بهێنێت.

لە کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە، بهیاد فەرهەمەندی لە ڕشتەی بارفیکس لەی یەکەمی وەدەست هێنا و لە پەڕینی خەرەک، پارالل و پاڵەوانی پاڵەوانان ٣ میدالیای زیویشی بردەوە و هەروەها لە خەرەکی ئەڵقە و دارئەڵقەش ٢ میدالیای بڕۆنزی وەدەست هێنا.

نیما سەعیدیش لە جووڵەی زەوینی و جووڵەی دارئەڵقە ٢ نیشانی زیوی لە مل کرد و لە جووڵەی پارلل میدالیایەکی بڕۆنزی دەست خست.

هەروەها ئەهوورا کازمی لە جوولەی بارفیکس یەک نیشانی بڕۆنز و لە بەشی پاڵەوانی پاڵەوانان پلەی سێهەمی وەدەست هێنا و ئێحسان ڕەحمانیش لە جووڵەی زەوینی نیشانێکی بڕۆنزی وەدەست هێنا.

News ID 34730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha