بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، تیمی ژیمناستیکی هونەری تازەلاوانی سنەیی بە نوێنەرایەتی لە پارێزگای کوردستان لە کێبڕکێیەکانی ئافلاینی پاڵەوانێتی ژیمناستیکی هونەری ئێران بەشداریی کرد و لە کۆتاییدا توانی یەک نیشانی زێڕ، ٥ زیو و ٦ میدالیای بڕۆنز وەدەست بهێنێت.
لە کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە، بهیاد فەرهەمەندی لە ڕشتەی بارفیکس لەی یەکەمی وەدەست هێنا و لە پەڕینی خەرەک، پارالل و پاڵەوانی پاڵەوانان ٣ میدالیای زیویشی بردەوە و هەروەها لە خەرەکی ئەڵقە و دارئەڵقەش ٢ میدالیای بڕۆنزی وەدەست هێنا.
نیما سەعیدیش لە جووڵەی زەوینی و جووڵەی دارئەڵقە ٢ نیشانی زیوی لە مل کرد و لە جووڵەی پارلل میدالیایەکی بڕۆنزی دەست خست.
هەروەها ئەهوورا کازمی لە جوولەی بارفیکس یەک نیشانی بڕۆنز و لە بەشی پاڵەوانی پاڵەوانان پلەی سێهەمی وەدەست هێنا و ئێحسان ڕەحمانیش لە جووڵەی زەوینی نیشانێکی بڕۆنزی وەدەست هێنا.
بۆچوونی ئێوە