بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیمۆکراتیک و چەند سیاسەتوانی کوردی تورکیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان وتی: ئەبێ یەکگرتوویی و یەکێتی لە نێوان کوردەکان دروست ببێت، ڕێگاچارەیەکی دیکە بوونی نییە. ئەبێ کۆتایی بە براکوژی بێت.
گۆڤەن لە درێژەی قسەکایدا بە خستنە بەردەنگی مەسعوود بارزانی وتی: لە ئەم سەدەیەدا چی دیکە کەس ناتوانێت بڵێت کوردەکان بوونیان نییە. کوردەکان هەن و لە نیشتمانی خۆیان ژیان دەکەن و تاوانەکەشیان داوە. تورکیا وردە وردە لە هەرێمی کوردستان هۆکارە هەواڵگرییەکانی خۆی جێگیر دەکات. کایەی زۆر و بەربڵاو دژیکوردەکان لە ئارادایە. دەیانەوێت دژایەتی لە نێو کوردەکان دروست بکەن. وەڵامی ئەوە مەسعوود بارزانیبە جەخت لەسەر ئەوەی کە " ئێمە چی دیکە قبووڵ ناکەین بکوژی برای خۆمان بین" دابووەوە. ئێمەش لێرەوە بۆ مەسعوود بارزانی پەیامێکمان هەیە. کۆتایی بهێنن بە براکوژی. کێ دەیەوێت ئێمە بە گژی یەک بدات.
بۆچوونی ئێوە