"گوڵ نیسا" سێ خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کۆزۆڤۆی بەدەستهێنا

 فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ"، سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەریی لە سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی Goddess On The Throne لە وڵاتی کۆزۆڤۆ بەدەستهێنا. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" Golnesa یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "سەتار چەمەنی گوڵ" و لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد "ڤیدا ساڵحی"، بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی "محەمەد فەکووری" و بە ڕۆڵ بینینی سەعید داخ، عەلی محەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی، کە تا ئێستا زیاتر لە 30 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیهان بەشداریی کردووە و 18 خەڵاتی لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستهێناوە.

لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی Goddess On The Throne لە شاری پریستینا لە وڵاتی کۆماری کۆزۆڤۆ نمایشکرا.

 لە بەشەکەکانی باشترین بەڕێوبەریی وێنەگرتن، باشترین سیناریۆ، باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەر؛ کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو کە لە دەرئەنجامدا سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان بۆ "سەتار چەمەنی گوڵ" و هەروەها باشترین ئەکتەریی ئەم فێستیڤاڵە بە شێوەی هاوبەش بە "یەگانە رەجەبی" و "عەلی محەمەد ڕادمەنێش" ئەکتەرانی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەخشرا.

ئەم خولەی فێستیڤاڵ، بە نمایشی کۆمەڵێک بەرهەم لە بەشە جۆراوجۆرەکان؛ بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە رۆژانی 30ی ئۆکتۆبەر تا 2ی نۆڤەمبەری 2020 بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری پریستینا Pristina لە وڵاتی کۆماری کۆزۆڤۆ بەڕێوەچوو. 

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "عەشق" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و "یەگانە رەجەبی" ئەکتەری سەرەکی ئەم فیلمە توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئەم فێستیڤاڵە بەدەستبێنێت.

News Code 34709

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =