بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمان داوای لە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کرد کە داوای لێبوردن لە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و موسڵمانان بکات.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، عەلی قەرەداغی هەروەها داوای لە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کرد یاسایەک بۆ بەتاوان ناسینی سووکایەی بە پێغەمبەر و پیرۆزە ئایینییەکان پەسەند بکات.
قەرەداغی لە هەژماری تویتەری خۆی قسەکانی ماکرۆن لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرەی هەنگاوێک بەرەو میانەڕەوی هێنایە ئەژمار بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەی لە چاو قسە سەرەتاییەکانی بەس نەزانی.
شیاوی باسە کە ماکرۆن ڕۆژی شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە وتبووی کە لە هەستی موسڵمانان بەرانبەر سووکایەتییەکان بە پێغەمبەر تێدەگات، بەڵام ڕاشکاوانە ڕەتی نەکردەوە.
بۆچوونی ئێوە