دەسەڵاتدارانی هەندێ وڵاتی ئیسلامی بوونەتە هۆی دووبەرەکێ ئۆمەتی ئیسلام

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: هەندێک دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی بە پشت کردن لە بەرەی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام، بوونەتە هۆی دووبەرەکێ لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە گرتەیەکی دەنگیدا کە لە سی و چوارەمین کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە، بە وتنی ئەوەی کە پرسی فەلەستین و قودس وەکوو ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان هێشتا پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلامە، جەختی کرد: هەرچەندە ئێستا هەوڵگەلێک دەبینین لە یەکگرتوویی لە جیهانی ئیسلام دەپێکێت، بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەندێک وڵاتانی ئیسلامی بە پشت کردن لە بەرەی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام و ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، بنەمای دووبەرەکێیان لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی داناوە.

ناوبراو زیادی کرد: دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە بزانن و ئاگادار بن کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل زۆر ناخایێنێت.

قاڵیباف لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: کۆشکی سپی بە سەپاندنی گەمارۆی دەرمانی و پاڵپشتی نەکردن لە وڵاتانی قەیران لێدراو، بە کردەوە سەلماندی کە لە کاتی قەیرانی جیهانیشدا ئەو تەنیا لە بیری بەرژەوەندی خۆیدایە بە بێ سەرەنج بە کێشەی وڵاتانی دیکە.

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی باسی کرد: هەر ئەو جۆرەی کە توندڕەوە تەکفیرییەکان بەتایبەتی لە دەیەکانی دوایی بە ناوی ئیسلامەوە، هۆکاری کێشە و پێکدادان لە ناوچەکە بوون، لە نێوان موسڵمانان، گرووپێکی کەم هەم سوننە و هەم شیعە خەریکی پەرەپێدان بە جیاوازییەکانن کە هەر دوو لایەنەکە ئەبێ شەرمەزار بکرێن.

ناوبراو وتی کە قسەکانی خۆم بە وتەیەک لە ڕێبەری باڵای ئێران کۆتایی پێدێنم کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنەمای بیریدا باوەڕی بە یەکێتی ئیسلامی هەیە، یەکێتی ئیسلامی بە واتای هاودڵی نەتەوەکان و هاوکاری دەوڵەتەکانە.

News Code 34618

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =