گۆڕینەوەی ٢ سیخوڕ لەگەڵ ئەمریکا درۆیەکی بێ بنەمایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای وەدرۆ خستنەوە گۆڕینەوەی دوو سیخوڕی زیندانی لەگەڵ ئەمریکا وتی: وەزارەتی دەرەوە پێشنیاری گۆڕینەوەی هەموو زیندانیانی دوو لایەنی (ئەمریکا و ئێران) داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە کاردانەوە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لەسەر گۆڕینەوەی دوو سیخوڕی زیندانی لەگەڵ ئەمریکا، وتی: ئەو هەواڵە سەداسەد درۆیە.

وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە پێشنیاری گۆڕینەوە هەموو زیندانییەکانی دوولایەنمان داوە، وتی: ئێمە وڵاتانی جیاواز بە فەرمانی ئەمریکا و لە خودی ئەمریکا زیندانیمان هەیە، کەسانێکیشمان لە ئەمریکا هەیە کە تەنانەت ماوەی زیندانی بوونیشیان کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەمریکییەکان ڕێگریان کردووە لە گەڕانەوەیان بۆ ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: بەم پێیە پێشنیارمان کرد کە سەرجەم زیندانیانی دوولایەن لە هەموو وڵاتەکان بگۆڕدرێنەوە و لەسەر ئەو بابەتە جەختمان هەیە، بەڵام پرسی گۆڕینەوەی دوو سیخوڕی زیندانی لەگەل ئەمریکا درۆیە.

News Code 34607

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =