بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ عەدنان مەحموود باڵوێزی سووریا لە ئێران دیداری کرد، پێگەی سووریا لە بەرەی بەرخۆدانی بێ وێنە وەسف کرد.
ڕەئیسی وتی: ئەوەی کە سووریای هێشتووەتەوە و خەڵکی ئەو وڵاتەی لە ناوچەکە و جیهان سەرکەوتوو کردووە، بەرخۆدانی دەوڵەت و نەتەوەی سووریا لە بەرانبەر ئیسرائیل و گرووپە تەکفیرییەکانە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە ئاماژە بە شەڕی ئابووری و دەروونی توند کە دوژمن دژی نەتەوەی سووریا خستوویەتە ڕێ، وتی: بەدڵنیاییەوە بێ ڕەحمی دوژمن کە تەنانەت کاڵای زۆر پێویست و زەروورییەکانی لەسەر ئێران و سووریای گەمارۆ داوە، جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتیشی کە شەڕی ئابووری نە توانیویە ئێران پەشیمان بکاتەوە لە ئەو ڕێگایەی کە ڕۆیشتووە و نە توانیویە دەوڵەت و خەڵکی سووریا ڕابگرێت و پیلانەکانی ئەوان بەس بووەتە هۆی ناوخراپی زیاتری ئەوان و بەهێز بوونەوەی ڕەوتی بەرخۆدان.
عەدنان مەحموود باڵوێزی سووریاش لە پاڵپشتیی بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئێران و سووریا وتی: ڕێبەری باڵای ئێران و دەوڵەت و خەڵکی ئێران ڕۆڵی گرینگیان لە پاڵپشتی لە دەوڵەت و نەتەوەی سووریا لە دژی تەکفیرییەکان و پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی ئەمپریالیزم لە ناوچەکە هەبووە.
Your Comment