بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: بنەمای ژیانی پێغەمبەری ئیسلام تەنیا بۆ ڕێنمایی کۆمەلگای موسڵمانانی ئەو سەردەمە نەبوو، پێغەمبەر مامۆستای مرۆڤایەتی بۆ هەموو جیهان بوو.
ناوبراو جەختی کرد: لە ئەمڕۆژدا بەس بە ڕێزدانان بۆ یەکترە کە ئاشتی و سەقامگیری لە کۆمەڵگا دەبێت. بێ ڕیزی بە پێغەمبەر هونەر نییە بەڵکوو هاندان بە توندوتیژی و کارێکی دژە ئەخلاقییە.
ڕۆحانی لە درێژەدا بە ئاماژە بە گەمارۆکانی ئەمریکا و گوشاری ئابووری بە نەتەوەی ئێران وتی: ئێمە دەزانین کە خەڵک لە گوشاردان. لە وڵاتێکدا یەک جارەکی ٥٠ ملیار دۆلار ون ببێت، دیارە کە خەڵک دەکەونە ژێر گوشار.
ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا ناتوانێت ئەو ڕێگا هەڵەیە درێژە بدات، چی دیکە دوایین هەناسەکانی دەدات. ئەوەی کە گەمارۆی تاکە لایەنە دەستی پێکردووە نیشانەی ئەوەیە کە ئیدی شتێک لە گەمارۆکانی ئەمریکا نەماوە.
سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: دەوڵەت پێداگرە پێداویستییەکانی وڵات دابین بکات. تا ئێستا ئابووری وڵات زیاتر لە سەر نەوت بوو و ئەمڕۆکە پشت بەستن بە بودجەی نەوت لە ٤٠ و ٥٠ لەسەدەوە بۆ سەدا ١٠ دابەزیوە و یەکێک لە کێشەکانیش پەڕینەوە لە ڕێگای ئابووری نەوتی بۆ ئابووری نانەوتییە لە حالێکدا کە کۆرۆناش تەشەنەی سەندووە.
ئەوەشی وت کە چهندین ساڵ بو ئێران تهنها پشتی به داهاتی نهوت بهستبوو، بهڵام ئێستا گۆڕانكاری گهورهی بهسهردا هاتووه و پشت به سهرچاوهی داهاتی نا نهوتی دهبهستێت.
بۆچوونی ئێوە