AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٧ ١٠:٠٢

لە بەردەم باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە تاران؛

هونەرمەندانی ئێرانی پیشانگای کاریکاتۆر دژی ماکرۆن دەکەنەوە

هونەرمەندانی ئێرانی پیشانگای کاریکاتۆر دژی ماکرۆن دەکەنەوە

سەید مەسعوود شوجاعی تەباتەبایی لە کردنەوەی پیشانگایەکی کاریکاتۆر لە ناڕەزایەتی بە فەڕەنسا دوای سووکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە پێغەمبەری ئیسلام، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەسعوود شوجاعی تەباتەبایی هونەرمەندی کاریکاتۆریست و بەرپرسی گشتی هونەرە جوانەکانی حەوزەی هونەری سەبارەت بە پێداویستی بەرەوڕوو بوونەوەی سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) ڕایگەیاند: قسە دژە ئیسلامەکانی ئیمانۆئێل ماکرۆن دوای کوژرانی مامۆستایەکی فەڕەنسەوی لەلایەن هێرشبەرێکی ١٨ ساڵانی چیچانییەوە، ئێمەی هان دا کە جگە لە ئیدانە کردنی ئەو لێدوانانە  دژی ئیسلام و پێغەمبەری دڵۆڤانییەکان، هەوڵێکی کردەیی ئەنجام بدەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە کردنەوەی پیشانگایەکی کاریکاتۆر لە بەردەم باڵوێزخانەی فەڕەنسا، وتی: هەوڵ دەدەین بە پێی دەرفەتێکی کەم کە هەمانە، لانیکەم ٢٠ تا ٣٠ کاریکاتۆر بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم باڵوێزخانەی فەڕەنسا، بە ئامانجی گەیاندنی قسەی خۆمان بە ڕۆژاوا ئامادە و بڵاو بکەینەوە کە ئەو ئاسەوارە لە کۆبوونەوەی بەردەم باڵوێزخانەی فەڕەنسا نمایش بکرێت.

News ID 34594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha