نیگەرانین لەوەی وڵاتێکی زلهێز سووکایەتی بە ئیسلام بکات

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: وەک میلڵەتێکی مسوڵمان نیگەرانین کە وڵاتێکی زلهێزی خاوەن مێژویەکی دێرین بەوجۆرە سوکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، وتی: "فەڕەنسا لە ڕابردوودا هەندێک بڕیار و سیاسەت و هەنگاوی، بە بەرژەوەندی میللەتی ئێمە و پاراستنی بوە لە دەستی ڕژێمی بەعس و ئەمە جێگەی پێزانینە و گەلی ئێمەش بە سیفەتی وەفاداری ناسراوە بۆ ئەوانەی چاکەیان لەگەڵ کردووە"،

وتیشی:"بەڵام وەک میلڵەتێکی مسوڵمانیش نیگەرانین کە وڵاتێکی زلهێزی خاوەن مێژویەکی دێرین، بەبێ گوێدانە پیرۆزییەکانمان و ڕێزگرتن لە هەستی مسوڵمانان، بەوجۆرە سوکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمەی مسوڵمان ئیسلام فێری کردوین کە لەبەرامبەر خراپەی خەڵکدا، کاردانەوەی خراپمان نەبێ و خراپە بە خراپە وەڵام نەدەینەوە ."

عەبدولستار مەجید باسی لەوەشکردووە کە "دڵنیابن ئەوان پێغەمبەری ئێمە ناناسن بۆیە بەو ئوسلوبە ناشیرینە تەعبیری لێ دەکەن، ئەگەر بیناسن و لە کەسایەتی و ڕەوشتی بەرزی ڕابمێنن دەگەنە ئەو قەناعەتەی کە دەستبردن بۆ زاتێکی گەورە و بەڕێزی وەک موحەممەد پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت، هەڵەیەکی گەورەیە و لێی پەشیمان دەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو کە "هەرکەس خۆی بە شوێنکەوتەی زاتی موبارەک و بەرزی پێغەمبەری ئیسلام دەزانێت، هەرکەس بانگەشەی خۆشویستنی پێغەمبەری ڕەحمەت و میهرەبانی و ڕەوشت بەرزیی دەکات، با لەبەرگریکردن لە دینەکەی و پێغەمبەرەکەی، جوانترینەکان لە ڕەوشت و قسە و ڕەفتار و مامەڵە لەگەڵ نەیارانیدا هەڵبژێرێت".

News Code 34573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =