بۆچی هەندێک لایەن دەیەناوێت ئێران بە شەڕی قەرەباغەوە تێوەگلێت؟

ئێران هەر لە سەرەتای شەڕی قەرەباغ لە نێوان دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنیا هەڵوێستی خۆی وەکوو وڵاتێکی بێ لایەن نواند و تا ئێستاش هەر لەسەر چارەسەر کردنی قەیرانەکە لە رێگای دیپلۆماسییەوە پێداگری کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی هەوڵ دەدەن کە ئێران لە پێکدادانی قەرەباغ لە بەرژەوەندی یەکێک لە لایەنەکانی شەڕەکە بێتە کایەوە.

ئەو چاوەڕوانییەش هەیە کە ڕوانگەی ئێران بە هەڵوێستی دیپلۆماتیک و تەنیا ڕوانگەی سیاسی وەکوو ئیدانە کردن یان داواکاری لەلایەنەکان بە خۆبواردن سنووردار نەبێتەوە و حاڵەتێکی توندتر بگرێتەوە.

بە جۆرێک کە سەنگی تاران لە لایەنێک زیاتر هەستی پێ بکرێت و بە ناچاری لە پاڵ یەکێک لە لایەنەکان بوەستێت. ئەو چاوەڕوانییە تا ڕادەیەک چووە پێشەوە کە هەڵوێستی ئێران لە بەرانبەر کێشەی قەرەباغ لە دەقەکەدا جێی گرت.

ئەوەی کە تاران چۆن دەڕوانێتە پێکدادانەکە و هەڵسوکەوتی سیاسی و بەرژەوەندی سیاسی و ئیسلامی خۆی چۆن ڕێکدەخات لەلایەن هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکییەوە زەق کرایەوە.  هەرچەندە ئێران لە هەڵوێستەکانی خۆی هەم باری سیاسی و هەم هاوبەشییە ئایینییەکانی لەبەرچاو گرت بەڵام هێشتا لەسەر پێویست بوونی ڕێکاری دیپلۆماسی خۆبواردن و پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل لە هەر دوو لایەنەکە پێداگری و جەخت دەکات.

داواکاری بۆ ئاگربڕ و هۆشداریی نیسبەت بە ئامادە بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە و نائەمنی و تێچووی شەڕ بۆ خەڵکی سڤیل لە دەسپێکی قەیرانەوە تا ئێستا بەشێکی گرینگ لە هەڵوێستەکانی ئێران بووە. سەرەرای ئەوە ئەو هەڵوێستە نەبووە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە هەستی ناوخۆیی لە پاڵپشتی لە لایەنێک لە شەڕەکە نەبینرێت، یان ڕێگری لێ بکرێت. بە ئەوەوە کە هەڵوێستەکانی ئێران سەبارەت بە قەرەباغ لە پەیامی هەندێک مەرجەع و بەرپرسی ئایینییەوە ئاشکرا کرا، بەڵام لەهەمان کاتدا نەبووە هۆی لایەنگری لە یەکێک لە لایەنەکانی شەڕەکە.

بەڵام وادیارە هەندێک کەس لە ناوخۆ بە کەڵکوەرگرتن لە ئەو کەشە هەوڵیان دا تا بە هەر شێوەیەک کە بووە نیشانی بدەن کە ئێران پاڵپشتی دەکات لە لایەنێک لە شەڕەکە. بۆ ئەو گرووپە هیچ جیاوازیەکی نییە کە ئێران لە پاڵ کام وڵات بێت، گرینگ تێوەگلانی ئێران لە دۆسیەیەکە کە ئەبێ سەرتر لە لایەنگری بێت و وەکوو لایەنی سێهەمی چارەسەری قەیران لە ڕێگای ئاشتیخوازانە ڕۆڵ بگێڕێت.

ئە وگرووپە یان لە ڕووی نەزانی و یان ئاگادارانە لەسەر هاندانی هەستەکان کار دەکەن بە بێ ئەوەی کە تێگەیشتنێکی ڕاستەقینەیان لە دۆخی مەیدانی و بازنە سەرەکییەکانی ئەو پێکدادانە هەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە جیاوازی لە نێوان ڕوانگەی سیاسی لەگەل بەیانی هەستی بەشێک لە ڕای گیری بە واتای دژایەتی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتێک نایێتە ئەژمار.

News Code 34496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =