بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلجەزیرە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان قسەی کرد.
ئەمیر حاتەمی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی گەمارۆی چەک و چۆڵ لە سەر ئێران وتی: ئێستا ئەو دەرفەتە هەیە کە ئێمە بتوانین چەکە پێویستەکانی خۆمان هاوردەی وڵات بکەین و چەکی بەرهەم هاتووی خۆمانیش هەناردەی وڵاتانی دیکە بکەین.
ئاماژەشی بەوەدا کە ئێران ڕێککەوتنی سەربازی لە گەڵ ڕووسیا و چین هەیە و بۆ پەرەدان بە سیستەمە تایبەتەکانی بواری چەکی ئاسمانی لە گەڵ ڕووسیا ڕێککەوتنی گرینگیان هەیە.
ئەوەشی وت کە ئێمە سوورین لە سەر ئەوەی کە پێشبڕکێ چەک و چۆڵ لە ناوچەکە نەکەوێتە ڕێ چونکوو بەم شێوە ناوچەکە دەبێتە بەرمیلی باروت و ئێمە ئامادەین تا پەیمانی سەربازی و ئەمنی لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ پتەو کردنەوەی پاوەجێی لە ناوچەکە واژۆ بکەین.
سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی هەندێ وڵات لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە دژی ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس و هەر چەشنە هەڕەشەیەکی ئیسرائیل کە لە ناوچەی کەنداوی فارس هەستێت لە گەڵ کاردانەوەی راستەوخۆ و دیار بەرەو ڕوو دەبێتەوە.
Your Comment