بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بە پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەبیعولئەوەل، وتی: مانگی ڕەبیع بەبۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەد (د.خ) باشترین دەرفەتە بۆ بەهێز کردنەوەی لایەنەخوداپرستییەکانی کۆمەڵگای موسڵمانان.
سەرۆکی حەوزەی هونەی کوردستان لە درێژەدا سەبارەت بە ئەلبوومی زیکر و دەف وتی: ئەو ئەلبوومە بە هەوڵی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بە خوێندنی خەڵیفە عەبدولڕەحمان غەوسی بە دوو زمانی کوردی و فارسی بە دەنگ هەڵگری چیا زەرگەر لە ستۆدیۆ مێهری حەوزەی هونەری هاوکات لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەبیعولعەوەل و لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕەسووڵی ئەکرەم(د.خ) و هەفتەی یەکگرتوویی بڵاو کراوەتەوە.
مورادی وتیشی: لە ئەو ئەلبوومە کە پێنجەمین ئەلبوومی فەرمی خەڵیفە عەبدولڕەحمان غەوسییە، ١١ تراک مۆسیقای عیرفانی بە ماوەی ٥٠ خولەک بڵاو بووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە