بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە و تیایدا ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "توندوتیژی و تۆقاندن ھەرگیز چارەسەری ناکۆکییەکان ناکات".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "عێراق پێویستی بە یەکگرتویی، سەقامگیری و دیالۆگ ھەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشە زۆرەکانی"
Your Comment