بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حسێن لەمبارەوە وتی: پاگەندەی ئەوەی کە ئەندامانی پەکەکە لە ژێرناوی هێزی حەشد شەعبی مووچە لە دەوڵەتی عێراق وەردەگرن هێرشێکە بۆ بەلاڕێدا بردن بە ئامانجی شێواندنی ڕواڵەتی راستەقینەی حەشد و ئەو پاگەندانە بنەمای نییە و درۆیە.
حسێنی زیادی کرد: حەشد شەعبی بە گوێرەی فەتوای مەرجەعیەتی عێراق ڕێکخراوە و خوێنی زۆری بۆ بەرەنگاری تیرۆرسیتان لێڕژاوە.
شیاوی ئاماژەیە کە شێرزاد حەسەن ، ئەندامی باڵای حزبی دیمۆکراتی کوردستان، لەم دواییانەدا پاگەندەی کردبوو کە پەکەکە لە شنگال دوای ناو نووسین لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی خریکە مووچە لە دەوڵەتی عێراق وەردەگرێت.
Your Comment