AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٣ ١٣:٥٥

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند:

مەرجی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ودەشتی نەینەوا

مەرجی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ودەشتی نەینەوا

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و دەشتی نەینەوا بە مەرجی سەرکەوتنی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکانە کە ئەو گەڵاڵەیە لە دیالە دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرمادنەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند: ئەو فەرماندەییە بۆ تاوتوێ کردنی هەماهەنگی ئاسایش و سەربازی لە نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێم، کۆبوونەوەیەکی گرینگی لەگەڵ وەزارەت پێشمەرگە بەڕێوە برد.

سەرلەشکەر خەفاجی زیادی کرد: لە ئەو کۆبوونەوە، بڕیار درا ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش پێک بێت و چالاکی ئاسایش و سەربازی لە پارێزگای دیالە دەست پێبکات تا بەستێن بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش دروست ببێت و ئامانج لە ئەو کارەشی پڕ کردنەوەی بۆشایی لە نێوان هێزەکانی دەولەتی فیدراڵ و پێشمەرگە ڕاگەیاند.

ناوبراو سەبارەت بە جێگیر بوونی پێشمەرگە لە کەرکووک و دەشتی نەینواش وتی: هەماهەنگی لە دیالە دەستی پێکردووە و دوای سەرکەوتنی، لە شوێنەکانی تریش دریژە دەبێت و لە ئەو کۆبوونەوە بە پرسی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک باس نەکراوە.

News ID 34432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha