بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەتی ڕایگەیاند: گەمارۆی ١٠ ساڵەی چەک لەسەر ئێران هەفتەی داهاتوو هەڵدەوەشێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەفتەی داهاتوو ١٠ ساڵ گەمارۆی چەکی ستەمکارانە لەسەر ئێران هەڵدەگیرێت، وتی: لە ٢٧ ی ڕەزبەرەوە ئێمە گەمارۆی چەکمان لەسەر نییە و ٤ ساڵ لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ ئەمریکا شەڕمان کرد و ئەمریکا لە کارێکی کرد تا ئەو ڕووداوە لە ٢٧ ی ڕەزبەر ڕوو نەدات بەڵام ئەم ڕۆژانە دێتە دی کە ئەویش بەهۆی وەستانی خەڵک، هەولی بەرپرسان و بەتایبەتی دیپلۆماتەکانی ئێمە بوو کە ئەمریاک سەرنەکەوت.
ڕۆحانی درێژەی دا: لە ڕۆژی یەکشەممەوە ئێمە دەتوانین چەکی خۆمان بە هەر وڵاتێک کە دەمانهەوێت، بفرۆشین و لە هەر کەسێک کە بنامەوێت، بکڕین.
بۆچوونی ئێوە