١٧٠٠ بارهەڵگر لە سنووری باشماخ و هەزار بارهەڵگر لە پەرویزخان ڕاگیراوە

سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی، وتەبێژی گومڕوکی ئێران وتی:؛ ئێستا ١٧٠٠ بارهەڵگر لە سنووری باشماخ و زیاتر لە ١٠٠٠ بارهەڵگر لە سنووری پەرویز خان ڕاگیراوە و چاوەڕوانی بڕیارێکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو بارەوە سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتی: گواستنەوەی سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە سێ سنووری تەمرچین و پەرویزخان و باشماخەوە ئەنجام دەبێت لە تەمرچین کێشەیەک نییە بەڵام لە سلێمانی هەندێک کێشە هاتووەتە ئاراوە.

وتەبێنی گومڕوک بە وتنی ئەوەی کە لە کاتی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە شێوەی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ هەرێم گۆڕدراوە بە شێوەیەک کە بارهەڵگرەکان سووتەمەنی دەبەنە سنوور و لەوێ خاڵی دەبێت و دواتر هەرێم خۆی بە بارهەڵگر دەیابەتەوە ناو عێراق وتی: بۆ چارەسەری ئەو کێشەگەلە کە هاتوونەتە ئاراوە هەندێک گفتوگۆ لە ئاستی بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات هاتووەتە ئاراوە و وا بڕیار درا کە تا ڕاگەیاندنی دوایی و ڕوون بوونەوەی پرسەکە هیچ سووتەمەنیەک نەنێردێتە سنوور.

News Code 34412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =