بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت جەختی کرد: دامودەزگا پێوەندیدارەکان دەبێ کێشە ئیدارەییەکان هاوپەیوەند بە پێوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ دراوسێکان خێرا چارەسەر بکەن.
سەرۆک کۆمار وتیشی ئێستا کە سەختترین گەمارۆکان بە سەرماندا سەپاوە، دەبێ هەناردە کردنی نانەوتی خۆمان بەرز بکەینەوە.
ناوبراو جەختی کرد کە وەزارەتی ئابووری ئەرکیەتی کە بە خێرا کردنەوەی چارەسەری پێداویستییەکان و دابینی جیهازاتی گومڕوکی لە گومڕوکە سنوورییەکان بەستێن بۆ ئازاد کردنی هەرچی خێراتری کاڵاکان دروست بکات.
Your Comment