بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 210 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 28 هەزار و 98 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 4142 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 492 هەزار و 378 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 401 هەزار و 379 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە