ئەمریکا دەیەوێت ڕێگری بکات لە دابین کردنی خۆراک و دەرمانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە گەرمەی پەرەسەندنی کۆرۆنا ، ڕژێمی ئەمریکا دەیەوێت هەموو کاناڵەکان بۆ کڕینی دەرمان و خۆراک دابخات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر لە کاردانەوە بە گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی 18 بانکی ئێرانی وتی: ئەوانەی پارەکانی ئێمە بلۆکە بکەن دەسپێردرێنە دەستی دادگە.

زەریف زیادی کرد: لەم پەرە سەندنەی ڕژێمی ئەمریکا دەیەوێت هەموو ئەو کاناڵانەی کە ئێران بۆ کڕێنی دەوا و دەرمان و خۆراک ماویەتی لەناو ببات.

 جەختیشی کردووە کە ئێرانیەکان ئەم دوایین دژایەتیەش تێدەپەڕێنن بەڵام هاوپەیمانی بۆ بە برسی هێشتنەوەی گەلێک، جەنایەتی دژە مرۆڤیە.

News Code 34366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =