بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای شوێنگیرییەکان لەلایەن نووسینگەی نێودەوڵەتی زانکۆی پیشەیی کرماشانەوە، ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان زانکۆی پیشەیی کرماشان و پۆلی تکنیکی سلێمانی واژۆ کرا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، بە پێی ئەو ڕێککەوتننامە، هەر دوو زانکۆکە بەڵێنیان داوە تا لە درێژەی بەدی هاتنی ئامانجەکانی خوارەوە هاوکاری دوولایەنەیان هەبێت:
١.گۆڕینەوەی ئەندامانی لێژنەی زانستی و مامۆستایان لە نێوان دوو زانکۆکە
٢. گەشەی بەرنامەی گۆڕینەوەی زانکۆ لە ئاستی کارناسای و ماستەر
٣. هاوکاری لە بەڕێوە بردنی خولی کور خایەن و قوتابخانەی هاوینی
٤. بەرێوە بردنی کۆنفڕانس، سێمینار و کۆبوونەوەی زانستی هاوبەش
٥. ئەنجامی پڕۆژەی لێکۆڵینەوەیی هاوبەش
بۆچوونی ئێوە