ئەرمەنیا قەرەباغ ڕادەستی ئازەربایجان بکاتەوە

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئێمە دەمانەوێت کە ئەرمەنیا بەشگە داگیرکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان کە ٧ شارە، ڕادەست بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر وڵایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پێکدادانەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنیا لەسەر ناوچەی قەرەباغ وتی: شەڕی ئەرمەنیا و ئازەربایجان، دوو وڵاتی دراوسێی ئێران و ڕوودانی هەندێک گۆڕانکارییەکان لەوانە، هاتنی ئیسرائیل، تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ناو ئەو شەڕە و هاویشتنی چەند هاوەن بۆ ناو خاکی ئێران لە ئەو پرسانەیە کە هۆی نیگەرانین کە خێرا ئەبێ ڕابگیردرێت.

دکتۆر ویلایەتی لەو بارەوە وتی: خاکی وڵاتێک بە دەستی وڵاتێکی دیکە داگیر کراوە. بەشگەلێک لە باشووری کۆماری ئازەربایجان، نزیک بە ٧ شار لەلایەن ئەرمەنیاوە داگیر کراوە. ئێمە داوا لە ئەرمەنیا دەکەین کە ئەو شارانە چۆڵ بکات و زیاتر لە یەک ملیۆن ئازەری بەو هۆیەوە ئاوارە بوون و ئەبێ بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان.

ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا لە ئەو سەڕ وتی: ئێمە وەکوو وڵاتێکی دۆست دەڕوانینە تورکیا بەڵام بە ئەو وڵاتە دەڵێین کە لە جیاتی شەڕەکە گەش بکاتەوە و هانیان بدات، لایەنەکان بۆ ئاشتی بانگهێشت بکات.

News Code 34329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =