بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، تەقینەوەیەک لە شاری عەفرین هەڵکەوتوو لە دەڤەری باکووری حەلەب لە سووریا ڕووی دا.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ڕووداوەکە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەڤەری حەڵەب رووی داوە.
مێدای عەرەب زمانەکان ڕایانگەیاند کە بە هۆی ئەو تەقینەوەوە ٤ کەس بە توندی بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
Your Comment