AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٥ ٠٨:٤٠

ڕەحمانی فەزڵی هۆشداریی دا;

کاردانەوەی وەزیری ناوخۆ بە هاویشتنی هاوەن لە قەرەباغ بۆ ناو ئێران

کاردانەوەی وەزیری ناوخۆ بە هاویشتنی هاوەن لە قەرەباغ بۆ ناو ئێران

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: ئەگەر هاویشتنی هاوەن بۆ ناوچە سنوورییەکانی ئێران درێژەی هەبێت، کاردانەوەی ئێران توندە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئەرمەنیا و ئازەربایجان وتی: پێکدادانەکانی دوو دراوسێی باکووری ئیران لە روانگەی وەزارەتی ناوخۆوە، بۆ ئاسایشی ناوخۆیی ئێمە یەکمایەتی هەیە و هەر ناوچە سنوورییەکی ئێمە بەشێک لە ئاسایشی نەتەوەیی ئێمەیە. هێزە چەکدارەکان و ئینتزامی ئێمە بە وردی ناوچە سنوورییەکانیان لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

ڕەحمانی فەزڵی جەختی کرد: هۆشدارییمان داوەتە وڵاتانی دراوسێ کە بە هیچ لەونێک دەستێوەردان و نائەمنی لە سنوورەکانی ئێران قبوول ناکەین و دەبێ سەروەریی نەتەوەیی و مافی وڵاتەکان لەبەرچاو بگیردرێت.

ناوبراو درێژەی دا: چەند هاوەن و تۆپێک بەرەو سنوورەکانی ئێران هاوێژراوە کە ئێمە داوامان لە هەر دوو لایەنەکە کردووە کە ئەو بابەتە کۆنترۆڵ بکەن و ئەگەر درێژەی هەبێت ئەوا هۆشداریی جیدیتر دەدەین.

News ID 34323

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha