بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئێران و هەڵباژردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕۆئینگی خانمانی ئێران لە ژێر ناوی بەرز ڕاگرتنی یادی چل ساڵە بەرەڤانی پیرۆز لە دەریاچەی ئازادی تاران بەڕێوە چوو.
ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی وەرزشوانانی ١٢ پارێزگا لەوناە کوردستان و کرماشان و تاران بەڕێوە چوو.
لە یاری کۆتایی ڕۆئینگی تاکە کەسی ئەسرا جەوانمەردی خانمە کوردی بەلەمەوان توانی نیشانی زیو لە مل بکات.
شیاوی باسە کە کەسە براوەکان لە ئەو کێبڕکێانە بانگهێشتی یەکەم قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕۆئینگی خانمان کە کات و شوێنەکەی دوایی ڕادەگەیێندرێت، دەکرێن.
Your Comment