جیهان دەبێ ئیسرائیل ناچار بکات وزەخانەکانی لەناو ببات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەبێ ئیسرائیل ناچار بکات کە خێرا و دەستبەجێ وزەخانەکانی خۆی لەناو ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی نێودەوڵەتی لەناو بردنی تەواوی چەکی ناڤۆکی لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێگای ڤیدیۆ کنفڕانسەوە لێدوانی دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەیدا وتی: ئەمڕۆ ٧٥ ساڵ دوای یەکەم جار بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوە دژی هێرۆشیما و ناکازاکی، ئەم کۆبوونەوە دەرفەتێکی هەڵکەوتە بۆ هەرەوەزی جیهانی دژی بەکارهێنانی چەکی ناڤۆکی.

ناوبراو جەختی کرد: ئەمریکا ئێستاش خەریکی گەشەی چەکە ئەتۆمییەکانی خۆیەتی و وردەوردە خۆی لە بەندی یاساکانی بەکارهێنانی چەکەکان دەردەکات. هەروەها ئەمریکا بە چوونە دەرەوەی نایاسایی لە پەیمانی ڕێگری لە بەکارهێنانی مووشەکی ناڤۆکی (ئای ئێن ئێف) و ڕێککەوتنی ناڤۆکی خەسارێکی گەورەی لە پەیمانی ڕێگری لە پەرەی چەکی ناڤۆکی داوە و خەریکی پشتیوانی لە ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسرائیلە.

وتیشی: کۆمەلگای نێودەوڵەتی ئەبێ ئیسرائیل ناچار بکات کە بەپەلە بێتە ڕیزی پەیمانی ئێن پی تیەوە و  یاساکانی بەڕێوە ببات و ئیزنی پشکنینی ناوەندە ناڤۆکییەکانی بدات و ناوەندە ئەتۆمییەکانی خۆی لەناو ببات.

News Code 34280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =