AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٩ ٢٠:٢٨

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان:

١٠ هەزار دۆز پێکوتەی ئەنفۆڵەنزا گەیشتە پارێزگای کوردستان

١٠ هەزار دۆز پێکوتەی ئەنفۆڵەنزا گەیشتە پارێزگای کوردستان

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ١٠ هەزار دۆز پێکوتەی ئەنفۆڵەنزا گەیشتووەتە پارێزگا، وتی: هاتنی پێکوتە قۆناغ بەقۆناغ ئەنجام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: ١٦ ملیۆن دۆز پێکوتەی ئەنفۆڵەنزا دێتە ناو ئێران، کە لە ئەو ڕێژەیە بەشی پارێزگا ٣٤٠ دۆزە کە لە چەند قۆناغدا دابەش دەبێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێستا ١٠ هەزار دۆز لە ئەو پێکوتە هاتووەتە ناو پارێزگا، زیادی کرد: یەکمایەتی دابەش کردنی پێکوتەی ئەنفۆڵەنزا بۆ کەسانی خاوەن نەخۆشی تایبەت، ژنانی دووگیان و بەساڵاچووان و بە خۆڕایی دەبێت.

News ID 34250

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha