بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، سەباح تائی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی نیسبەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئاڵۆز کردنی دۆخی ناوخۆیی عێراق و بردنی ئەو وڵاتە بۆ ناو قەیرانی سیاسی نوێ هۆشداریی دا.
ناوبراو زیادی کرد: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی درۆ و دەنگۆ هەوڵ دەدات دۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە قەیراناوی بکات. نموونەی ئەو هەوڵانە، بڵاو کردنەوەی درۆی چوونە دەرەوەی باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا و چوونی بۆ هەرێمی کوردستان بوو.
تائی وتیشی: سەفەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا ئاکامی پێچەوانەی بۆ ئەو وڵاتە بەدواوە بوو. ئەگەری هەیە پیلانێک بۆ لاواز کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئارادا بێت.
ناوبراو زیادی کرد: زۆربەی لایەنە سیاسییەکان لە عێراق و نەتەوەی ئەو وڵاتە بە باشی دەزانن کە هێزەکانی حەشدی شەعبی، پیلانی ئەمریکا بۆ هێنانی داعش بۆ عێراق و سەرکەوتنیان لە ئەو ڕێگاوە، پووچەڵ کردووەتەوە.
Your Comment