AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٧ ٠٩:٠٣

بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان:

ئەمساڵ ١٢١٥ دۆنم لە دارستان و لەوڕگەکانی کوردستان سووتا

ئەمساڵ ١٢١٥ دۆنم لە دارستان و لەوڕگەکانی کوردستان سووتا

بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان وتی: ئەمساڵ لە ١٤٧ جار ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگا، ١٢١٥ دۆنم لە دارستان و لەوڕگەکان لە ئاگردا سووتا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەعدی نەقشبەندی ڕایگەیاند: ئەمسال لە ١٤٧ جار ئاگرکەوتنەوە لە سروشتی کوردستان، ١٢١٥ دۆنم لە دارستان و لەوڕگەکان لە ئاگردا سووتا کە لە ئەو ڕێژەیە ٢٦٥ دۆنم لە دارستانە سروشتییەکان بووە و ٨٧٣ دۆنم لە لەوڕگە و ٧٧ دۆنم لە زەوینی دارستانی ئەو پارێزگا ڕووی داوە.

ناوبراو زیاترین ئاگرکەوتنەوەی لە باری ژمارەوە لە سنە بە ٤٠ جارەوە ڕاگەیاند و زیادی کرد: ٤٤ دۆنم لە شوێنە سروشتییەکان کە ئاگریان تێکەوت لە بانە، ٣٠٦ دۆنم لە سنە، ٧٠ دۆنم لە سەقز، ١٤٩ دۆنم لە مەریوان، ٣٣٤ دۆنم لە کامیاران، ١٠٣ دۆنم لە بیجاڕ، ٤٠ دۆنم لە قوروە، ٩٧ دۆنم ە سەوڵاوا، ٢٣ دۆنم لە دێولان و ٤٦ دۆنم لە دیواندەرە بوو.

News ID 34206

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha