ئێران لە شەڕی داعش یارمەتی کوردی دا

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ناتوانێ دانوستان بە سەر ئێراندا بسەپێنێت و ناتوانێ شەڕیش بسەپێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی حەفتاد و پەنجەمی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان.

ژیان لە سێبەری گەمارۆدا دژوارە

ڕۆحانی لە وتەدانەکەیدا بە ئاناژە بەوەی کە ژیان لە ژێر سێبەری گەمارۆدا دژوارە بەڵام دژوارتر لەوە ژیانی بێ سەربەخۆ بوونە، وتی: ئازادی سیاسی ناوخۆیی بۆ ئێمە زۆر گرینگە ئێمە وەک خاوەنی کۆنترین مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناڤین شانازی بەخۆمانەوە دەکەین وئەو سەربەستیەش بە دەستێوەردانی دەرەکی ناگۆڕینەوە.

ئێران پشتیوانی لە کورد کرد

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: ئێران پشتیوانی لەگەلانی جیهان کردووە، بەتایبەتیش پشتیوانیان لەعێراق و گەلی کورد کردووە.

ڕۆحانی زیادی کرد: ئێمە لە بەرانبەر ستەمی سەدامیەکان، داگیرکاری ئەمریکا و وەحشی گەری داعش لە پشت گەلی عێراق بووین و یارمەتی کورد و عەرەب و سوننە و شیعە و مەسیحیمان داوە .

گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران ڕەوانین و پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە

لەبارە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی ڕەوانین و پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە، جەختیشیکردەوە ناچێنە ژێرباری سزاکان و ئەو قۆناغەش تێدەپەڕێنن.

جەختیشیکردەوە، ئەمریکا چەک رەوانەی ناوچەکە دەکات و بەوەش ئاڵۆزی زیاتر دروستدەکات.

سەرۆکی ئێران وتیشی: ئەوان دەستێوەردانیان لەکاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێکدا نەکردووە، بەڵام بەئاشکرا دەستێوەردان و دروستکردنی کێشە بۆ گەلانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەدیدەکرێت.

ئەمریکا ناتوانێ دانوستان و شەڕمان بە سەردا بسەپێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کرد کە بە هیچ لەونێک ئەمریکا ناتوانێ دانوستان بە سەر ئێراندا بسەپێنێت و ناتوانێ شەڕیش بسەپێنێت.
 

News Code 34148

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =