AP ١٣٩٩ خەرمانان ٣١ ٠٩:٥١

عەرەبی جەدید ئاشکرای کرد:

یارمەتی واشنتۆن بە پێشمەرگە، بۆ بەرگری لە بنکەی ئەمریکی حەریرە

یارمەتی واشنتۆن بە پێشمەرگە، بۆ بەرگری لە بنکەی ئەمریکی حەریرە

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید دەریخست دەوڵەتی عێراق نیگەرانی یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە پیشمەرگەیە، کە ئەو یارمەتیگەلە بۆ بەرگری پێشمەرگە لە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی جەدید، ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی نیگەرانیی خۆیانیان لە بەرز کردنەوەی ئاستی پڕچەک کردنی پێشمەرگەی هەرێم لە ڕێگای یارمەتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپیان دەربڕیوە.

جێی ئاماژەیە کە متیو تولر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق چەند ڕۆژ لەمەوپێش ڕایگەیاند وڵاتەکەی یارمەتیگەلێک لەوانە جیهازاتی سەربازی بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەست کردووە و گرووپێکی تایبەتی بۆ پەروەردەی بەکارهێنانی ئەو جیهازاتە ڕەوانەی هەرێم دەکات.

عەرەبی جەدید بە گێڕانەوە لە بەرپرسی باڵای کورد دەنووسێت: یارمەتی سەربازی لە وباری سەربازی ئەمریکا، بە پێی داخوازی کوردەکان نەبووە. بەڵکوو دەولەتی ئەمریکا خۆی ئەو کارە ئەنجام دەدات تا هێزی سەربازی و ئەمنیەتی هەرێم بۆ بەرگری لە سنوورەکانی ئەو ناوچە بەهێز ببنەوە.

هەرێم و ئەمریکا گرینگایەتیەکی تایبەت دەدەنە پێوەندییەکانیان چونکوو یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی لە عێراق بنکەی حەریر لە هەرێمی کوردستانە.

News ID 34124

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha