بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی رووسیا ھۆشداریدا لە مەترسی ئەو شێوازی سیاسەتەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کوردانی سووریا گرتوویەتەبەر و رایدەگەیەنێت کە ئەنجامەکەی بۆ گشت ناوچەکە کارەساتبار دەبێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بە ئاژانسی "سبۆتنیک" راگەیاندووە: یاریکردن بە پرسی کوردەوە لەناوچەکە یارییەکی مەترسیدارە.
دەشڵێت: وڵاته‌که‌ی له دۆخی رۆژهه‌ڵاتی فورات لە باکووری سووریا کە بەدەست کوردەکانەوەیە نیگه‌رانه و ئه‌مه‌ریکا هانی هێزه کوردییه‌کان دەدات کە بەرەو دابەشکردنی سووریا بڕۆن.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئه‌مه‌ریکا کورد له دژی حکوومه‌تی سووریا هان ده‌دات و رێگه نادات کورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ست به گفتوگۆ بکات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له ناوچه‌که کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه.
وەزیری دەرەوەی روسیا جەختیکردەوە: ئەو مەترسییە تەنیا بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا نیە، بەڵکوو ئەو رەفتارانەی ئەمەریکا "ئەگەری تەقینەوە"ی پرسی کورد له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که زیاد ده‌کات.
Your Comment