بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەرکەوت شەمسەدین سەرۆکی فراکسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق، داوای هەوڵی مستەفا کازمی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بۆ دەستگیر کردنی گەندەڵەکان لە هەرێمی کوردستانی کرد.
ناوبراو لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: بەڕێز کازمی ئەبێ جیدیەتی خۆی لە بەرەڕوو بوونەوەی گرووپە گەندەڵەکان لە هەرێمی کوردستان کە سەرچاوە دارایی ئەو ناوچەیەیان لە کۆنترٶل دایە، نیشان بدات.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە زیادی کرد: ڕێڕەوە سنوورییەکان، دۆسیەی قاچآخی نەوت، گۆڕینی بەکارهێنانی زەوییەکان و ... دۆسیەگەلێکی مەترسیدارن. ڕێکخراوی دەست پاکی لە هەرێم سەر بە پارتە دەسەڵاتدارەکانن و ناتوانن لە بواری بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی کارێک ئەنجام بدەن. هەر بۆیە ئەبێ ڕێکخراوی دەست پاکی فیدراڵ و سەرۆک وەزیران جیدیەتی خۆیان نیشان بدەن و بابەتەکە شوێنگیری بکەن.
Your Comment