بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هەوڵی ڕژێمی بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا و ئیدانەی کرد.
حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: دەسەڵاتدارانی زۆربێژ هەر پاساوێک کە بهێننەوە ناتوانێت ئەو خەیانەتە گەورە و ئەو خەنجەرە دەردهێنەرە کە لە نەتەوەی فەلەستینیان دا، پاساو بکەن.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: کاردانەوە بە هەوڵە خەیانتکارانە کە دەسەڵاتدارانی ئیمارات و بەحرەین ئەنجامیان دا، لەلایەن نەتەوە عەرەب و ئیسلامییە ئازادەکانەوە و بەتایبەتی نەتەوەی فەلەستین و گرووپەکانی بەرخۆدان و بزووتنەوەکانی تر لە ناوچەکەیە کە پێبەندی مافی نەتەوەی فەلەستین لە ئازاد کردنی تەواوی نیشتمانەکەیانن و دژی هەر شێوەی ئاسایی کردنەوە و هاوکاری لەگەڵ ئەو ڕژێمە دوژمنەن و بە پشتی خودا چاوەڕێی سەرکەوتنە.
Your Comment