بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 2063 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا 395 هەزار و 488 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە 129 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد: تا ئێستا 22 هەزار و 798 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 340 هەزار و 842 کەس ڕاگەیاند.
وتیشی: باری تەندروستی 3728 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
Your Comment