ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کورد و دەوڵەتی عێراق لە بەغدا

یەکەم کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکوومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە‌ سە‌رۆکایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆکی حکوومە‌تی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: لە پاش گەیشتنیان بۆ بەغدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی فراوانی هەردوو شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە ‌بارە‌ی کێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌کان، بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌کانی ھە‌رێم و چۆنییە‌تی جێگیرکردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بوودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بە‌ڕێوە‌چوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەی تایبەتمەند و لاوەکی دروست بکرێن بۆ چڕ کردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی پرسەکانی، نەوت و گاز، شایستە داراییەکان، کارەبا، دەروازە سنوورییەکان و قەرزەکان.

سە‌میر ھە‌ورامی باسی لەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەم لیژنانە سەرەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆکانیان لەبەر رۆشنایی بڕگە و ماددە‌کانی دەستووری عێراق بخەنە بەردەستی وەفدی باڵای هەردولا بۆ ئە‌وە‌ی رێککە‌وتنیان لە‌بارە‌وە‌ بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، حکوومە‌تی ھە‌رێم ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ ڕێککە‌وتن لە‌گە‌ڵ حکومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنورییە‌کان.

News Code 33989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha