AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٥ ١٧:٠٨

هاوژینی دەمیرتاش:

ئیزن بە سەلاحەدین دەمیرتاش نادرێت چاوی بە بنەماڵەکەی کەوێت

ئیزن بە سەلاحەدین دەمیرتاش نادرێت چاوی بە بنەماڵەکەی کەوێت

هاوژینی سەلاحەددین دەمیرتاش ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بیانووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەرانبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ڕێگە نادەن کچەکانی چاویان بەباوکیان بکەوێت لە زینداندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باشاک دەمیرتاش لە تویتێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویە: دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە نادەن هەردوو کچەکەی (دەلال و دیڵدا) چاویان بە باوکیان بکەوێت.

هاوژینەکەی دەمیرتاش بەگاڵتە پێکردنەوە باسی دەکات: ڤایرۆسی کۆڕۆنا تووشی ئەو کەسانە نابێت، کە بەشداری لەو گردبوونە جەماوەریانەدا دەکەن لە دەسەڵات ڕێکیان دەخات، یان ئەوانەی لە فرۆکەکاندا لەتەنیشت یەکترەوە دادەنیشن، فەرمانبەرانی حکوومەت و ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، یان ئەو کرێکارانەی لەبەر دۆخی سەختی ژیان ناچارن کار بکەن، بەڵام تووشی ئەزیزانی ئەوان دەبێت ئەگەر لەپشتی شووشە و بەدەمامکەوە چاویان بە یەکتر بکەوێت.

باشاک دەمیرتاش هەروەها دەڵێت: ئەگەر دەسەڵاتداران ڕاست دەکەن و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە زینداندا هەیە، بۆچی سیاسی و رۆژنامەنووسەکان ئازاد ناکەن، لەکاتێکدا ئەوان بەرین لەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵیان.

News ID 33947

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha